ادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك مو‌سا به قه‌ومه‌كه‌ی وت: بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دات كه مانگایه‌ك سه‌ر ببڕن (كاتێك یه‌كێكیان لێ كوژرا بوو، بكوژه‌كه‌ش لای زۆربه‌یان نادیاربوو، هاناو هاواریان برد بۆموسا) وتیان: ئایا ده‌مانكه‌یته گاڵته جاڕی خۆت؟ مو‌سا وتی: په‌نا ده‌گرم به‌خوا بچمه ڕیزی نه‌فامانه‌وه (گاڵته به خه‌ڵكی بكه‌م).
ئینجا وتیان: (جا كه‌وایه) له په‌روه‌ردگارت داوا بكه بۆمان ڕوون بكاته‌وه ئه‌و مانگایه كامه‌یه؟ مو‌سا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه نه پیره‌و نه پارێنه به‌ڵكو میانه ساڵه، (ئیتر ئه‌وه‌نده قووڵی مه‌كه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ری مه‌رۆن) چ فه‌رمانێكتان پێدراوه جێ به‌جێی بكه‌ن.
كه‌چی وتیان: له په‌روه‌ردگارت داوا بكه بزانین ڕه‌نگی چۆنه؟ مو‌سا وتی: بێگومان خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه مانگایه‌كی ڕه‌نگ زه‌ردی تۆخه، ته‌ماشاكارانی دڵخۆش ده‌كات.
كه‌چی هه‌ر وتیان: له په‌روه‌ردگارت داوا بكه تا به‌ته‌واوی بۆمان ڕوون بكاته‌وه بزانین كامه‌یه؟! چونكه به‌ڕاستی ئه‌م گا گه‌له سه‌ری لێ تێك داوین و ڕه‌نگی زۆربه‌یان له یه‌ك ده‌چێت، ئه‌و مانگایه‌مان بۆ نادۆزیرێته‌وه، به‌ڕاستی ئێمه ـ ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت ـ ڕێنموویی وه‌رده‌گرین.
مو‌سا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه مانگایه‌كه هێشتا ڕانه‌هێنراوه زه‌وی بكێڵێت و جووت بكات، ئاودێری كشتوكاڵیش ناكات، بێ عه‌یبه‌و یه‌ك ڕه‌نگه‌و هیچ په‌ڵه‌یه‌كی تێدانی یه، ئه‌وسا وتیان: ئا ئێسته ئیتر هه‌واڵی ڕاسته‌قینه‌ت پێداین (ئیتر دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر به‌ده‌ستیان هێنا) و سه‌ریان بڕی، هه‌رچه‌نده خه‌ریك بوو ئه‌و كاره‌ش نه‌كه‌ن.
(یادی نیعمه‌تی ئاشكرا بوونی بكوژه‌كه بكه‌نه‌وه) چۆن كاتێك كه‌سێكتان كوشت و یه‌كسه‌ر ئاژاوه له نێوانتاندا به‌رپابوو، خوایش ئه‌وه‌ی ده‌تانشارده‌وه ده‌ریخست و ئاشكرای كرد (كه بكوژ كێیه).
ئینجا وتمان: به پارچه‌یه‌ك له‌و مانگا سه‌ربڕاوه بده‌ن به لاشه‌ی كوژراوه‌كه‌دا (دیاره به‌ویستی خوا وه‌ك موعجیزه‌یه‌ك كوژراوه‌كه زیندوو بۆته‌وه‌و ڕاستی بكوژه‌كه‌ی خۆی وتووه)، جا ئا به‌و شێوه‌یه‌و به ئاسانی، خوا مردوان زیندوو ده‌كاته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆیتان نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن و ژیر بن.